پارتی: نابێت هەموارکردنەوەی دەستوور بۆ کەمکردنەوەی مافەکانی کورد بێت

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو کێشانەی ئێستا لە عێراقن کێشەی کەڵەکەبوون، بەڵام دەبێت حکوومەت چارەسەریان بکات.

راشیگەیاند، هەندێک کەس دەیانەوێت دۆخەکە بۆ خۆیانی بەکاربێنن و ئێمە نیگەرانین لەم دۆخەی ئێستا.

لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستوور، مەحمود محەمەد گووتی، ئەگەر دەستوور وەکوخۆی جێبەجێبکرایە، ئێستا پێویستی بە گۆڕان نەدەبوو، کێشە لە دەستوور نییە، بەڵکو کێشە لە جێبەجێکردنی بوو.

ئاماژەی بەوەشدا، نابێت هەموارکردنەوەی دەستوور ببێتە ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی ماف و دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان.

لەبارەی دۆخی ئێستای کوردستان، وتەبێژی پارتی رایگەیاند، ئەوە باس دەکرێت کە گوایە دەستوور وەکو خۆی جێبەجێناکرێت، ئەوە نابێت لە میدیا باس بکرێت، بەڵکو دەبێت لە گفتوگۆکان باسی لێوە بکرێت.

راشیگەیاند، رێککەوتنەکان لەبارەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێکراون، ئەو پۆستانەشی پڕ نەکراونەتەوە، بۆ خودی پارتەکە دەگەڕێتەوە.

روونیشیکردەوە، کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەکێتی دواخراون و ئێمە نازانین یەکێتی باس لە چ بەشێکی رێککەوتنەکە دەکات کە دەڵێن جێبەجێنەکراوە.

رەتیشکردەوە هاوبەشیکردن لە حکوومەت لەسەر بنەمای 50 بە 50 بێت.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *