هاتوچۆی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی ئۆتۆمبیلە جام رەشەكان دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، هیچ بڕیارێكیان لەبارەی مۆڵەتدان بە ئۆتۆمبێلی جام رەش دەرنەكردووە ‌و تەنیا كۆمەڵێك پیشنیاز كراوە.

 لە دوو رۆژی رابردوو، کۆمەڵێک بڕیار لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە کە بە بڕێک پارە شۆفێرەکان دەتوانن جامی ئۆتۆمبێلەکانیان رەش بکەن. 

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ هیچ بڕیارێكیان لەبارەی مۆڵەت بە ئۆتۆمبێلی جام رەش درنەكردووە، كۆمەڵێك پێشنیازی جۆراوجۆر لەسەر ئاستی وەزارەت بۆ ئەو پرسە كراوە‌ و ئێمەش لێكۆڵینەوەی تێدا دەكەین”.  

بەڕێوبەری گشتیی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو پرسی ئۆتۆمبێلی جام رەش پێویستی بە یەكلایی كردنەوە هەیە، بۆیە كۆمەڵێك پێشنیاز بۆ رێكخستنی كراوە. 

هاوکات فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە بارەی بڕیارەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “رێنماییەکان دەرچووە بەڵام ئاگادار کراوین کە کاری پێنەکەین و رایبگرین هەتا ئەو کاتەی ئاگادار دەکرێینەوە”.

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوە

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوەلە ڕۆژی ١٠/١١/٢٠١٩ – ١٣ی رەبیع الاول ١٤٤١ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *