له‌ سلێمانی له‌م مانگەوە پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت

بڕیارە شارەوانی سلێمانی لە یەکی تشرینی دووەم ەوە پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان وەربگرێت و شارەکە دەکرێتە چوار زۆن بۆ کۆکردنەوەی پارە لە هاوڵاتیان.

ئاکۆ عەلی، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی بە سێ کۆمپانیا سپێردراوە و پرۆسەی پارە کۆکردنەوەکە ئەوان دەیکەن بە جلوبەرگ و لۆگۆی تایبەتی کۆمپانیاکەیان و بۆ هەر ماڵێک بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن و لەبەرامبەردا پسوولە دەدەن بە ماڵان”.

وتیشی ” بڕیارە لە 1\11\2019 ەوە پارەی کۆکردنەوەی خاشاک لەهاووڵاتییان کۆبکرێتەوە و  بڕیاری وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە دراوە و ئەوان وەک شارەوانی سەرپەرشتی رێکخستنی ئەو کارە دەکەن.
بەپێی ڕینماییەکە پارە لە دوکان و شوێنە گشتییەکانیش وەردەگیرێت ئەویش بەپێی وردەکاری تایبەت کە بۆ هەر لیترێک خاشاک ١٠٠ دینار دەبێت.

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوە

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوەلە ڕۆژی ١٠/١١/٢٠١٩ – ١٣ی رەبیع الاول ١٤٤١ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *