سەرۆک بەرهەم کۆبونەوەی لوتکەی سێ سەرۆکایەتیەکەو لایەنەکان بەڕێوەدەبات

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان بە بەشداریی سەرۆك كۆماری عێراق لە ھەولێر دەستی پێ كرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای عێراق و چۆنیەتی مامەڵەكردنە لەگەڵ پێشھاتەكانی عێراق و ناوچەكە.

كۆبوونه‌وه‌ی بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق و كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكان، هاوكاتە لەگەڵ ئەو بارودۆخه‌ی له‌ به‌غدا به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی حكوومه‌تی عێراق و ھەمواركردنەوەی دەستوور هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقدا به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌تبوون و یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانیش هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ده‌ستووری عێراق بوو.

به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ رێگه‌ی په‌یام و به‌یاننامه‌كانیانه‌وه‌ وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی بۆ باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ عێراق هه‌یه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووی كه‌مته‌رخه‌میی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو و جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستووری عێراقه‌.

ھەر ئەمڕۆش ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێمی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی دۆخی عێراق و ناوچەكە كۆبوونەو

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *