پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی سلێمانی، به‌هۆی وه‌ستانی هێڵی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنیی لای سكاڵانووسه‌كان، ئاگاداریی هاووڵاتییانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری دەكاتەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6/11/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییه‌كی له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاگاداری هاووڵاتییانی پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری كراوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی کەرکووک هێڵی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی لای سکاڵانووسەکانیان وەستاوە، هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە ناتوانن فۆرمی ئەلیکترۆنی بەدەستهێنانی پاسپۆرت پڕ بکەنەوە، لەبەر ئەوە داوا لە هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە دەکەین کە دەیانەوێت مامەڵەی پاسپۆرت بکەن لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی کەرکووک:

1 – دەتوانن چەکی بانک بۆ مامەڵەی پاسپۆرت لە بانکێکی کەرکووک ببڕن.

2 – سەردانی پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پاسپۆرت.

3 – پاشان بگەڕێنەوە پاسپۆرتی کەرکووک به‌ مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەی پاسپۆرت.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *