بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێردەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری راگەیاند

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی ژمارەیەک تۆمەتباری راگەیاند.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 6ي 11ي 2019،عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا 10 تاونای جۆرا و جۆر ئەنجامدراوە كە تیێدا شەش حاڵەتی تاوانی كوشتن لە هەولێر ڕویانداوە و بەجۆرێك كەسێك برایەكی خۆی كوشتوەو كەسێكیش باوكی خۆی كوشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد” له‌سه‌ر شەش حاڵه‌تی كوشتن چەند تۆمەتبارێک ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی دادگا كراون، هاوکات له‌سه‌ر حەوت حاڵه‌تی دزیکردن 12 تۆمەتبار ده‌ستگیركراون، دو کەسی دیکەش كه‌ تۆمه‌تباربون به‌ ته‌قه‌كردن، رێگری و چونه‌ سه‌رماڵی خه‌ڵكی ده‌ستگیركران و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبوه‌”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکرد، “كه‌سێك كه‌ فەرمانی له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوه‌ و پێشتر چوبوه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و خۆی حەشاردابو، خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد، دو کەسی دیکەش كه‌ تۆمەتباربون به‌ شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌ت له‌ ناوبازاڕ و نزیك بانكه‌كان ده‌ستگیركراون”.

ئەوەشی خستەڕوو” هەروەها كەسێكی دیكە بە تۆمەتی فێڵكردن دەستگیركراوە”.

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *