رانيه‌.. 2 كرێكار له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستدا

دوو كرێكار له‌ كاتی كاركردن له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی سێ نهۆمی له‌ناو بازاڕی رانیه‌، كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوو كرێكاره‌كه‌ به‌ ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه‌ بلۆكیان بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌ سه‌رخستووه‌ و ئامێره‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌.

به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش، هه‌ردوو كرێكاره‌كه‌ له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌ك له‌ وێنه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، ئامێری سه‌رخستنی بلۆكه‌كه‌ له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

بابەتی دواتر

نرخی دراوە جیهانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

ئەمڕۆیەکشەممە 23ى شوباتی 2020  نرخی دراوە جیهانیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم بەم شێوەیەیە: 100 دۆلار بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *