رۆژی شەممە پشووە و رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمییە

به‌بۆنی نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم)، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای پیرۆزباییكردن له‌ موسڵمانان، رۆژێك وه‌ك پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیكرده‌وه‌: “بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، موحەمەد ( صلی الله علیه وسلم )، پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی كوردستان وعێراق و جیهان دەكەین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، “بەم بۆنەیەەوە ڕایدەگەیەنین، كە رۆژی شەممە ٩ تشرینی دووەم ٢٠١٩ پشووە و رۆژی یەکشەممە لە سه‌رجه‌م دام و دەزگاكانی حكوومەت دەوامی فەرمییە”.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *