ماڵپەڕێکی تایبەت بە هەلی کار راگەیەندرا

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، ماڵپەڕیکی تایبەتی بە خزمەتگوزاریی هەلی کار ڕاگەیاند.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، سیستمی بەکارخستنی ئەلکترۆنی و وێبسایتی “پۆرتاڵی کار” یان دروستکردووە.

روونیشیکردووەتەوە، لە رێگەی ئەو سیستمەوە خزمەتگوزاریی گەڕان بەدوای کار پێشکەشی ئەو کەسانە دەکرێت کە بەدوای کاردا دەگەڕێن، هەروەها ئەم سیستمە دەتوانێت کرێکار بدۆزێتەوە بۆ ئەو خاوەن کارانەی پێویستییان پێیەتی.

ڕاگەیەندراوەکەشدا ئەوە هاتووە، ئەو سیستمە لە گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی کار لە “هەولێر، دهوک، سلیمانی”، بەردەستە و لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاهێنانی پیشه‌یی لە  “گەرمیان، سۆران، زاخۆ”، سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی لە وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەردەستە.

لە ئێستادا ماڵپەڕەکە بە هەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە و دتوانن لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن.

 لینکی ماڵپەڕ

بابەتی دواتر

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێراندا 106 كه‌س كوژراون

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت، ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و دەشڵێت: له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *