مەسرور بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی يادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێكی بڵاوكردەوە.

مەسرور بارزانی وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی خۆی راشیگەیاند،”هیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ، سەقامگیربونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا”.

ده‌قی په‌یامەكە:

“پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, بەبۆنەی يادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لە سەر بێت)

بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ئەم یادە پیرۆزە بکاتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و ، گەشەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی زیاتر، لە نێو گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ،سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە عێراق و ناوچەکەدا.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوە

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوەلە ڕۆژی ١٠/١١/٢٠١٩ – ١٣ی رەبیع الاول ١٤٤١ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *