ژمارەی ئەندامانی کورد لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور زیاد كران

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند ” ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی پێشنیارەکانی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیادکران”.

بەشێر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، نوسراویان ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان کردوە و ئەویش رەزامەندی نیشانداوە بە زیادکردنی سێ کەس بۆ لیژنەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە” بە ھەوڵ و پشتگیریی فراکسیۆنە کوردستانییەکان توانرا ژمارەی ئەندامانی کوردی لیژنەی هەمواركردننەوەی دەستور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیاد بکرێت”.

ئاشكراشكراوە” ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بریتین لە د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مودەریس، د.جەمال کۆچەر و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی رێبوار ھادی”.

ڕۆژی سێی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق لیژنەیەکی بۆ هەموارکردنەوەی دەستور پێکهێنا بەپێی ماددەی 146ی دەستور، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بڕیارە لیژنەکە لەماوەی چوار مانگدا کارەکانی تەواو بکات و بیخاتە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستی تاوتوێکردنی هەموارەکە.

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوە

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوەلە ڕۆژی ١٠/١١/٢٠١٩ – ١٣ی رەبیع الاول ١٤٤١ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *