ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوە

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی کۆبوەوە
لە ڕۆژی ١٠/١١/٢٠١٩ – ١٣ی رەبیع الاول ١٤٤١ کۆچی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی رابەری گشتی لە شاری سلیمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی گریدا تیدا بابەتیانە گفتوگۆ و شرۆڤەی سیاسی نەخشە و پلانی ئۆرگانەکانە نیوخۆیی و روداوە و پیشھاتە سیاسی و گۆرانکاریە خیراکانی ئەم دواییەی کوردستان و عیراق جەختی لەسەر کرایەوە کە لەم چەند خاڵەی خوارەوە گەڵاڵە کراوە.
١- ئەنجومەنی شورا بە کۆی دەنگ دوپاتی کردەوە لەسەر جێ بەجێ کردنی ئەو نەخشە ڕیگەیەی لە دەر ئەنجامی کۆنفرانس نەخشەی بۆ کیشرا کە خۆی لە ٢٢ خاڵی جەوھەری دا دەبینیتەوە بۆ چاکسازی بەردەوام و ڕیشەیی لە ھەموو جومگە بنەڕەتیەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی .
٢- ئەنجومەنی شورا ھەڵوەستەی جددی کرد لەسەر بارودۆخی ناھەمواری عیراق و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ناوەڕاست و خواروی عێراق کە تیدا سەدان قوربانی لیکەوتەوە لە خەڵکی سڤیل، بزوتنەوەی ئیسلامی پیی وایە داواکاری خۆپیشاندەران ڕەوایە و لە ئەنجامی نادادپەروەری و دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی بەغداد ئەو ناڕەزایەتیانە دروستبوەو پیویستە ڕیز لە خواست و داواکاری خەڵک بگرێت و چاکسازی ڕیشەیی بکریت.
٣- ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی پیی وایە ھەوڵەکانی پەرلەمانی عیراق بۆ ھەموار کردنەوەی دەستور زەنگیکی مەترسی دارە لەسەر داھاتوی قەوارەی سیاسی ھەریمی کوردستان و دەستکەوتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان ، ئەمەش پیویستی بە ھەنگاوی ھاوبەش ھەیە، بە یەکخستنی ھەڵویست و تەبایی و نێوخۆی لە نیوان گشت ھیز و لایەنە سیاسیەکانی خەڵکی کوردستان بە پیی پۆلین کردن و پەراویزخستنی ئەم ھیز و ئەو ھیزی سیاسی .
٤- ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لە بەشیکی کۆبونەوەکەیدا گفتوگۆی چرۆ پری کرد لەسەر دۆخی سیاسی ھەریمی کوردستان و ژیان و گوزەرانی ناھەمواری ھاوڵاتیانی کوردستان سەقامگیری سیاسی و ئابوری کومەڵایەتی ناوچەکەمان لە ئەستۆی حکومەتی ھەریمی کوردستان و لایەنە بەشداربوکانیەتی.
٥- لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بە پیویست زانرا بایەخ و گرنگی بدریت بە بۆنە ئاینی و ئیسلامیەکان و بکرینە ویستگەیەک بۆ بانگەواز و گەیاندنی پەیامە بەرزەکانی ئیسلام بە ھاوڵاتیان و سەرجەم چین و تویژەکان.
٦- لە تەوەرەیەکی دیکەدا ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی پرس و بابەتی پەروەردە و پیگەیاندنی ئەندام و کادیرانی لە سنوری ھەموو مەکتەب و ئۆرگانەکانی وەک پایەیەکی سەرەکی خستەڕوو لە نەخشە و کارنامەی مەکتەبی ڕیکخستن و مەکتەبەکان.

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان
١٠/١١/٢٠١٩ سلێمانی

بابەتی دواتر

رابەری گشتی پێشوازی کرد لە ناوچەی تەکیە

بەرێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *