وەزیری دارایی بریاریكی نوێی سەبارەت بەپێشینەی خانوبەرە دەركرد

وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی سەبارەت بەپێشینەی خانوبەرە دەركرد و دەڵێت” هەر هاووڵاتییەك یەك وەجبە پێشینەی خانووبەرەی وەرگرتووە، بەمنزیكانە وەجبەی دووەمیش وەردەگرێت”.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی لەسەرە، لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو كەسانەی یەك وەجبە پارەیان وەرگرتووە و بەڵێننامەیان نەداوە كە پشكی دووەم وەرنەگرن و ئەو قیستە دەگەڕێننەوە بەپێی خشتەی گەڕانەوەی پێشینە وەك ئەوەی دابەش كراوە، لە داهاتوودا پشكی دووەمیش وەردەگیرێت بەبێ‌ هیچ گۆڕانكارییەک. 

ئەو بڕیارەش لە كاتێكدایە كە لە ساڵی ٢٠١٤ەدا پێشینەی خانووبەرە وەستاوە.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *