ئەردۆغان: کێشەی ئێمە لەگەڵ کورد نییە، بەڵکو لەگەڵ پەکەکەیە

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، ئەردۆغان لەبارەی دانوستاندن لەگەڵ کورد لە تورکیا رایگەیاند، “پێویسته‌ شتێك جیابكه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا كێشه‌یه‌كمان نییه‌، كێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانه”‌.

  سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، “كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و تیرۆریستانه‌یه‌ كه‌ به‌شێكیان له‌نێو كورده‌كاندا سه‌ریانهه‌ڵداوه‌، ئه‌وانیش یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ن و درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ن”. 

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، وەک چۆن په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ كوردانی باكووری عێراق هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی باكووری سووریا نییه‌ و بە برا ناویان دەبات.

ئەردۆغان گوتی “ئەوکاتەی ئەسەد، کوردەکانی باکووری سووریای قبووڵ نەدەکرد، من ئەوکات بە ئەسەدم دەگوت کە هەڵە دەکەیت، پاسپۆرتیان پێبده. من خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی ئاوهام”. 

 سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشدەکات لە‌ فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا زیاتر له‌ 15 په‌رله‌مانتاری كوردی هه‌یه‌. دەشڵێت “كه‌واته‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كورد نییه‌. كێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانه‌”.

 هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش باسی پەیوەندی ئەمریکا و کوردی کرد و رایگەیاند “پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ کورد هەیە، بە سەرکەوتووی شەڕی داعشمان ئەنجامدا و چەکی باشمان پێداون”.

 ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازەکانیان لە سووریا دەکێشنەوە، بەڵام بەشێکیان دەمێننەوە و پارێزگاری لە نەوتەکە دەکەن. 

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *