وەزارەتی كارەبا: لە وەرزی زستان كارەبای زیاتر بە هاووڵاتیان دەدرێت

بەرپرسێك لە وەزارەتی كارەبا ئاشكرایكردكە وەرزی زستان كارەبای زیاتر لە ساڵانی پێشوو بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت.
ئومێد ئەحمەد ئەوەی راگەیاند كە ئێستا 20 كاتژمێر كارەبا رۆژانە دەدرێت بە هاوڵاتیان بۆ وەرزی زستانیش بە شێوەیەكی باشتر لەوساڵی پێشوو كارەبا دەدرێت.

ناوبراو دەشڵێت “لە ئێستادا دۆخی كارەبای هەرێمی كوردستان لە ئاستێكی باشدایە و پێشتر لە دهۆك كێشەی كارەبا هەبوو، ئەویش چارە كراوە بە دابینكردنی ملیۆنێك و200هەزار لیتر گاز، لە ئێستادا و بە تایبەت لەم مانگەدا، رۆژانە 20 سەعات كارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت و تا بتوانین بەردەوام دەبین بەو شێوەیە”.

ئومێد ئەحمەد كە بۆ سایتی فەرمیپارتی قسەی كردوووە ئەوەیشی راگەیاندكە بەهار و هاوینی ئەمساڵ دۆخی كارەبا لە پار باشتر بوو، كە بۆ زستانی ئەمساڵیش باشتر دەبێت و كارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان دابین دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵەكان بەردەوام دەبین.

بابەتی دواتر

كرێکارێک لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا

كرێکارێک کە لە نەتەوەى عەرەبە لەکاتى کارکردندا لە قەزای شارەزوور بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەستدا. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *