بەسەركردایەتی مێسی ئەرجەنتین لە بەرازیلی بردەوە

لە چوارچێوەی یارییە دۆستانە نێودەوڵەتییەكان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین لە وڵاتی سعودیە بەرامبەر یەكتر وەستانەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 9ی یارییەكەدا گابرێل جیسۆس لێدانێكی سزای لەدەسدا و بەرازیلی بێبەش كرد لە پێشكەوتن بە گۆڵێك، بەڵام لە خولەكی 14 مێسی گۆڵی بەرامبەری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆماركرد و نیوەی یەكەمی یارییەكە لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین كۆتایهات بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا لەگەڵ ئەوەی مێسی و هاوڕێكانی ئاستێكی ناوەزیان پێشكەش كرد، بەڵام سەركەوتو نەبون لە تۆماركردنی گۆڵی دیكە و یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی مێسی و هاوڕێكانی كۆتایهات.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *