“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “

“نەرێت و ڕووانینـە هەڵەکـانی ئێمە بۆ کاتی پرسە “

دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی “

لەژێر ڕۆشنای و پاڵپشت بە وتەکانی دکتۆر موعەزمیدا کە دەڵێ:ئێمە لە سەردەمێکی بێ نرخدا دەژین ئێستا ئاهەنگی هاوسەرگیری لە خۆشەویستی گرنگترە ، مەراسیمی پرسەکە له مردووەکە گرنگترە ،جلوبەرگ لە جەستە گرنگترە ،پەرستگا لە خودا گرنگتر و پیرۆزەترە .

دەمێکە ام جۆرە نەرێتانە و یەک دو نەرێتی تر لە زهین و دەرونی بەندەدا دێت و دەچێت دەمەوێ شتێکیان لە بارەوە بنوسم بڵام نەگونجا بەڕاستی کاکی دکتۆر بوچونەکانی زۆر جوان و ڕاستن امشەو وا بە بینی وتەکانی دکتۆر دڵنیاتر بوومەوە کە بەڵێ او نەرێتانەی کە شیاو نین لەوکات و ساتەی هەندێک لە مرۆڤەکانی ام سەردەمە تێدەکەون هەڵەیە و نابێ وا لێان بروانین .

کابرای خاوەن تەعزیە کور و برا و باوک و و کچ و وەیان هەر کەسێکی نزیکی نێو خانەوادەکەی دەمرێت دەبێت پێش اوەی بیر لە بەڕێوەچونی پرسەکەی بکات ئەلوەدا بێ تا جلێکی جوان و کەشغە پەیدا بکات و لەبەریان کات تا خەڵکی نەڵێن شپرز و رەنچ بەخسارە نەبوونی باشتر بوووو تا بوونی . خۆ نازانن ام ماڵ و خانەکەی پر بووە لە ژن و خێزان و قەوم قیلە ماڵی لێ حەرام بوە شەو لە ماڵ دەر و درواسێ و خزمان لێ بوەتەوە .ئتیر چۆن دەتوانێ جل و بەرگی جوان لەبەر کات وئاوێک بەخۆیدا بکات تا سیامەیەکی جوانتر و بۆن خۆشتر و ڕازەواتر دەرکەوتر بێ لە پرسەکەدا .

بۆیە خاوەن تەعزیه نە کاتەکەی و نە شوێنەکەی و نە دڵەکەی نایگونجێنێ وەک تۆ جوان و قەشخە و قیت و قۆزن دەرکەوێ و بێ کێشە بێ ، کابرای خاوەن تەعزیە باوک و دایک براو خوشک و کوری لێ دەست چوە تاقەت و حەوسەلە و کاتی اوەی نیە وەک تۆ سعاتێک بە خۆت و ماڵەوەشتەوە خەریکتن بۆ (۱۰دەقە) دانشیتن لە پرسەکە و هێشتاش پزگەکەت لایداوە بە دەستی جەپدا ئیتر بۆ ناحەقی بە خاوەن تەعزیەکان اکەی.

هەر کابرای خاوەن تەعزیە ڕۆژێک دابێت تۆی بۆ پرسە چوو خوانەکردە ببی بە خاوەن تەعزیە کور و برا و باوکت لەدەست چوبێ خاوەن تەعزێی رابردویش هەمان شێوەی تۆ بێت بۆ پرسەکەت قیت و قۆز و کەشخە بێ اڵێی امە چیە خۆ اڵێی بۆ حەفلە هاتوە ای لەبیرت چووو جەنابوووو ڕۆژانێک بوووو بۆ حەفلەکەی ام چوبووووی کاتێک ام سەری لە قوورا چەقی بوو لە پرسەکەیکدا بوو .

مەسەلەی نانی پرسەش نەرتێکی کەی هەڵە باوەکانی مرۆڤەکانی امرۆیە دەبێ نان و تفاق وەک نان و تفاقی مەتعەم و فلانە پرسەی ناو دار بێ هیچ کەم و کورتێکی نەبێ با نەبینە جێی قسە و باسی خەڵک جاران بە بیرم دێ نانێکی کەم و سادە دەکرا بۆ ئەۆانەی کە لە دورەوە هاتون ، ئیتر کەسانی نزیک و له ناو شاردا بوووو هەر یەکە و دەرۆشتنەۆە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان و دواتر دەهاتنەوە نەدەبوونە ئەرکێکی زیاتر بۆ خاوەن پرسەکە ئێستە سەد له سەد نەرێتەکان گۆراوە دورەکان اگەرێنەوە نێو حاڵی خۆیان و نزیکەکان دادەنیشن لەسر سفرەی زۆر و بۆر و تا دەتواننن دەخۆن و دواتریش دەڵێن بەخوا خۆش نەبوووو فاسۆلیاکەی و گۆشتەکەشی باش نەکوڵابوووو ای بەناخێری گیانت بوچیتایەتەوە ماڵ و تێرت بخواردایە و ئیتر ام گلەیە و قسەیەت لە چی .

هەر له مەسەلەی ناندانی پرسە خاوەن پرسە نانێکی زۆر و جوانی کردوە بە ئومێدی ئەوەی خەڵکێکی زۆر بێتەوە لەو خواردنه بخۆن بڵام خەڵکانێکی دڵسۆز و ناندەر و خاوەن مەوقیف له ماڵەکانیاندا سفرە و خوان دەرازێنەوە چەندین خەڵک دەبەنەوە بەو نیەتەی ارکێکی کەمتر لەسەر خاوەن پرسە دروست نەبێێت کەچی اوەی دەی باتەوە بەمەرج دەچێتەوە لەگەڵی ابێ فڵانە خواردن و فڵانە شت بۆ بکەی ئینجا دێمەوە بە دەعوەتی Vip و شاهانە تێگەشتوە کەچی خۆی لە حەیاتی ژیانیا نانێکی تەعزێکی دروست نەکردوە کەسێک بباتەوە ئیتر ام بر و بیانوەت لەچی ئۆف خوایە …

“تێبێنێکی عامە گوزارشت لەهیچ کەس و پرسەیەکی دیاریکرا و تایبەت ناکا

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *