كۆشكی سپی پشتگیری خۆی بۆ گەلی ئێران دووپاتكردەوە

كۆشكی سپی پشتگیری خۆی بۆ گەلی ئێران دووپاتكردەوە و رایگەیاند، تائێستاش تاران لە پشتیوانیكردنی تیرۆر بەردەوامە.

لە پەیامێكدا كۆشكی سپی بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەمەریكا پشتیوانی لە خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەكانی ئێران دەكات دژی سیستمی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە و ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستاش تاران بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی تیرۆر و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

ھەروەھا كۆشكی سپی بەكارھێنانی ھێزی دژ بە خۆپیشاندەران و بەربەستەكانی بەردەم ھێڵی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی سەركۆنە كردووە.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەشدا ئاماژە بەوە دەكات “ئێران بەو پەڕی توانایەوە سوورە لەسەر پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و پێشخستنی مووشەكەكانی و پاڵپشتیكردنی تیرۆر، دەسەڵاتداران پشتیان لە خەڵك كردووە و دەیانەوێت دەستكەوتی تاكەكەسی بەدەستبھێنن”.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەكان كردبوو.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *