قوتابیانی زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی گردبونەوە

ئەمڕۆ دووشەممە بەشێك لە قوتابیانی زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی بەهۆی جێبەجێ نەكردنی بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ كەمكردنەوەی كرێی خوێندن گردبونەوەو هۆشداریش دەدەنە بەرپرسانی زانكۆكە.

ئەمڕۆ دووشەممە 18-11-2019، بەشێك لە قوتابیانی زانكۆی ئەمریكی لەسلێمانی بۆ چوارەم ڕۆژ لەسەر یەك دەستیان بە خۆپیشاندان كردو ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ چوارەم ڕۆژە دەستمان بە دەربڕینی ناڕەزایی كردووە و ئەمڕۆش بڕیارماندا خۆپیشاندانەكە ببەینە دەرەوەی زانكۆكە.


هەروەها وتیشیان: ئێمە هەزار و 400 قوتابین و نزیكەی هەزار قوتابی لە بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێبەش دەكرێت كە سەۆكایەتی زانكۆكە نایەوێت جێبەجێی بكات.

ئاماژەشیان بەوەكرد: سەرۆكایەتی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی نایانەوێت بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی خوێندن بۆ ئەمساڵ جێبەجێ بكەن كە بڕیارە لە 25% پارەی خوێندن لە قوتابیان وەرنەگیرێت.

بابەتی دواتر

وەزیری كشتوكاڵ لەبارەی ساختەكردنی نوسراوێكی رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به‌ نووسراوێكی ساخته‌، كه‌ ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به‌ ساخته‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر، هه‌وڵی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *