خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌ی به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان داخسته‌وه‌

خۆپیشانده‌رانی پارێزگای به‌سره‌ رێگه‌یان نه‌دا  بارهه‌ڵگره‌كان بچنه‌ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و نه‌شیانهێشت فه‌رمانبه‌رانی به‌نده‌ره‌كه‌ بچنه‌سه‌ر كاره‌كانیان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی تشرینی دووه‌می 2019، جارێكی دیكه‌ خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی پارێزگای به‌سره‌ ده‌روازه‌ی هاتوچۆی به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان گرت و رێگه‌یان نه‌دا فه‌رمانبه‌ران بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، به‌وه‌ش 50%ی به‌ڕێكردنی كاره‌كانی به‌نده‌ره‌كه‌ په‌كی كه‌وت.

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر تا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌نده‌ری ئوم قه‌سر دابخرێت، ئه‌وا به‌ته‌واوی كاره‌كانی به‌نده‌ره‌كه‌ په‌كی ده‌كه‌وێت، چونكه‌ خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی هاتوچۆی بارهه‌ڵگریشیان له‌ به‌نده‌ره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ كردوه‌.

له‌ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عیراقدا، چه‌ند جارێك خۆپیشانده‌ران به‌نده‌ری ئوم قه‌سریان كردوه‌ته‌ ئامانج، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ داخستنه‌كه‌ی جاری رابردودا رایگه‌یاند كه‌ په‌كخستنی كاره‌كانی به‌نده‌ره‌كه‌ زیانی 6 ملیار دۆلاری له‌ حكومه‌ت داوه‌.

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *