وەزارەتی پەروەردە پڕۆژەیەكی ئەلیکترۆنی فێرکاریی رادەگەیەنێت

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی ئەلیکترۆنی فێرکاریی رادەگەیەنێت، وەزیری پەروەردەش دەڵێ “پڕۆژەكە ئاسانکاری بۆ فێربوون و روونکردنەوەی بابەت و وانەکانی خوێندن دەكات”.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: “پرۆژەكە خزمەتێکی بەرچاوی قوتابیان دەکات، لە ئاسانکاری بۆ فێربوون و روونکردنەوەی بابەت و وانەکانی خوێندن. وانەکانی سەرجەم قۆناغەکان لە 1ی بنەرەتییەوە تاوەکو 12  ئامادەیی بە شێوەی ڤیدیۆ وانە لە خۆ دەگرێت”.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە: “هەورە فێرگە، پڕۆژەیەکی ئەلیکترۆنی فێرکاریی وەزارەتی پەروەردەیە کە تۆڕی ئومێد دۆست دڵخوازانە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەیان کردووە، پڕۆگرامەکانی خوێندن لەقۆناغی 1ی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی، بەشێوەی لاپەڕەوانە، ڤیدیۆوانە، خودهەڵسەنگاندن، رێبەری مامۆستا  لەخۆدەگرێت”.

ئەوەش روونكراوەتەوە: “ئەم پڕۆژەیەی فێربوونی هۆشمەند یاریدەدەرە بۆ زیاتر فێربوون و کەمبوونەوەی وانەی تایبەت”.

بۆ چوونە ناو پڕۆژەكە كلیك لێرە بكە

بابەتی دواتر

ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *