وەزیری دەرەوەی ئێران : ئەمریکا هیچ کات ناتوانێ پشتگیرییەکی ڕاستگۆیانە لە خەڵکی ئێران بکات

وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی و پشتگیری ئەمریکا لە خۆپیشاندەران ڕاگەیاند و دەڵێت: ئەمریکا هیچ کات ناتوانێ پشتگیرییەکی ڕاستگۆیانە لە خەڵکی ئێران بکات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: خۆپیشاندان مافی گەلە، خۆپیشاندانیش لە یاسایی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی ناسێندراوە و پێویست ناکات وڵاتانێکی وەک ئەمریکا پشتیوانی لە گەلانی ئێران بکەن بەمەبەستی گەیشتنیان بە ئامانجەکانیان.

وەزیری دەرەوەی ئێران پشتیوانی ئەمریکای لە خۆپیشاندەرانی ئێران بە درۆیەکی شەرمهێنەر ناوبرد و وتی: ڕژێمێک کە بە کاری تیرۆری ئابووری پێشگیری دەکات لە گەیشتنی خۆراک و دەرمان بۆ هاوڵاتیانی نەخۆش هیچکات ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە پشتیوانی لە ئێرانییەکان دەکات، بەڕێز پۆمپیۆ لەسەرەتادا دەبێت وەڵامدەرەوەی ئەو تاوانانە بێت کە وڵاتەکەی بەرامبەر بە خەڵکی ئێران کردوویانە.

رۆژی یەکشەممە، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا پشتیوانی ئەمریکای بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران ڕاگەیاند کە ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شەقامەکانی ئێرانیان کردوەتە سەنگەر و داوای ڕووخانی ڕژێمەکەیان دەکەن.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *