کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و عادل عەبدولمەهدی دەستیپێکرد

شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە.

شاندەکەی حکوومەتی هەرێم لە هەریەک لە ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خاليد شوانی وەزیری هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهاتوون و بڕیارە باس لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و چەند کێشەیەکی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *