سوپای پاسداران 100 سەرکردەی خۆپیشاندانەکانی دەستگیرکردووە

گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند سوپای پاسداران 100 سەرکردەی خۆپیشاندانەکانی دەستگیرکردووە.

غولام ئیسماعیلی، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند هێزەکانی سوپای پاسداران نزیکەی 100 کەسیان لەو کەسانەی کە سەرکردایەتی خۆپیشاندانی شارەکانی ئێرانیان کردووە دەستگیرکردووە، هاوکات بەرپرسانی ئێرانیش ئاشکرایان کردووە کە لە دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان هێزە ئەمنیەکان نزیکەی هەزار خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە.

15ی ئەم مانگە بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین لە شارەکانی ئێران خۆپیشاندان دەستپێکرد و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر کوژراون.

هەر بەهۆی خۆپیشاندانەکان، چەند رۆژێکە هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران لەکارخراوە بەهۆیەوە گواستنەوەی زانیارییەکان وەک خۆی ئەستەم بووە.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *