هەمیشە و دایم تــۆ لە یادمای !!

هەمیشە و دایم تــۆ لە یادمای !!

دیاری حمەامین حمەساڵح نەۆڕۆڵی

تۆ بە لەیل و نهار و هەموو کاتەکان تۆ لە یادمای ڕۆژم لێ بوە بە شەو لە حەیوەت و ناڵە و بیر و یادکردنی تۆ .

بە فیدات بم ای خۆشەویستم لە دڵەوە خۆشم دەوێی ناخ و دەرونم هەژێنراوە بۆت ببە بە مەڵهەم ئازارەکانمی پێ ساڕێژکە من ئاشقتم ئاشق دە لێم حاڵیبە خۆتم لێ دوورمەخەرەوە من دێم وتۆ مەرۆ تینویییی ئاوی دەستتم خۆت بەڵێنت پێ داوم تینوێتیتم بشکێنی بە ئاوی دەستەکانت.

تۆ ڕۆشتی و منت بەجێهێشت خۆشەویستیت خستە دڵمەوە لە دورەوە لێم دەروانی .کەچی من هیچ ئاگام لە تۆ نیە تەنها زیکر و یاد و یادەوەرییەکانی تۆم بۆ ماوەتەوە و جار بەجارەش کزه و گریانێک اکەمە خەڵات بۆت .

ئەی خۆشەویست لێرەش نەبیت حزورت هەر لە روحمایە تۆ مرڤایەتیت له لەبێ بڕوایی و كۆیلایەتی بەرەو بڕوا هێنان بەتاكو تەنیایی خوا و بەندایەتی ڕزگار کرد .

رەوشتەکانت گەواهیدەرن کە خۆشەویستی هەموانی ای خۆشەویست. خۆشەویستی ئازیزﷺ تۆ لە منداڵی و گەورەیدا خوای گەورە پاراستیتی لە هەموو کارێکی نابەجێی نەفامی چونکە دەیویست ئەو هەموو ڕێز و سەروەریەت پێ ببەخشێت و بتخاتە ڕیزی خۆشەویستانەوە ﷺ ، تۆ ای خۆشەویستم ﷺ لە ناو خزمەکانتا لە هەموویان خوڕەوشت جوانتر بووی،لە هەموویان چاکەی زۆرترت هەبوو، لەهەموویان بەشەرف تر بووی، لە دراوسێتی دا لە هەموویان چاکتر بووی، لە هەموویان لەسەر خۆتر بووی ،لە هەرهەمویان ڕاستگۆتر و دەست پاکتر بووی وە دورترین کەس بووی لەو خراپانەی کە مرۆڤی پێ لەکەدار دەبێت، خزمانی خۆت بەدان پیانانی خۆیان نازناوی(الصادق الامین) پێ بەخشیت .

تۆ هەموو ام رەشتە قورئانیانەت تیابوو و تیاهەبووە (راستگۆیی، دەست پاكی، دەم پاكی ،دڵ پاكی، روخۆشی، ئازایەتی، تێكوشەری، بەخشندەیی، میهرەبانی، ئارامی، لێبوردەیی، نەرموونیانی بەبەڵینی، بەوەفایی، خونەو یستی) . ئیتر چۆن نابیتە پێشەوا و گەورەی ئومەتەکەت .

وَما أرسلناك الارحمة للعالمين یادی لەدایک بوونت پیرۆز بێت پیرۆز بێت لە گشت موسوڵمانانی جیهان دوعاخوازین ئەم یادە ببێتە ھۆی دوورکەوتنەوەمان لەگوناھو تاوان و گەڕانەوەمان بۆ لای خودای گەورە و مهرەبان .

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *