حکومەتی ئێران داوای لێبوردن لە گەلەکەی دەکات

وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لێبوردن لە ئێرانیەکان دەکات لە بەرامبەر پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و ئەو گرفتانەی پچڕانی هێڵەکان لەم هەفتەیەی کۆتاییدا بۆ گەلی ئێرانی دروست کردووە. 

ئاژانسی هەواڵی ئێران ” ئیرنا” لە زاری محەمەد جەواد ئازەری جەهرەمی، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێرانەوە بڵاویکردووەتەوە، ” پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت کێشەی زۆری بۆ خەڵکی ئێران دروست کردووە و من بەردەوام لەسەر هێل بووم بۆ ئەوەی ئەو گرفتە چارەسەر بکەم”.  
وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران وتیشی، ” بەشێک لە خەڵکی ئێران هەواڵی کەسە نزیکەکانی خۆیان نەزانیوەو مامۆستایان و توێژەران و خوێندکارانی زانکۆش لە سەرچاوە زانستیەکان بێبەش بوون، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە کۆمپانیاکانی هاوردە و ناردن لە ماوەی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێتدا زیانی مادیان بەرکەوتووە”. 
وەزیرەکەی ئێران داوای لێبوردن لە گەلی ئێران کرد و وتی، ” بەو سیفەتەی من ئەندامێکم لە حکومەت و دەوڵەتی ئێران داوای لێبوردن لە گەلی ئێران دەکەم بۆ هەموو ئەو کێشانەی لە ماوەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتدا بۆ گەلی ئێران دروست بووە”. 

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران لە کۆتایی هەفتەی پێشووتردا دەستیپێکرد دوای ئەوەی حکومەت رایگەیاند نرخی بەنزینی بەرز کردووەتەوەو بڕیارەکەش گەلی ئێرانی توڕە کرد و هەزاران خۆپیشاندەر لە تارانی پەیتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران رژانە سەر شەقامەکان و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی حکومەتیان کرد. 
 به‌پێی ئاماره‌كانیش کە رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاندووە تا ئێستا 106 كه‌س كوژراون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ باس له‌ ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ قوربانی ده‌كه‌ن

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *