رابه‌ری گشتی لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەلبەندی سۆران کۆبوەوە

بەڕێز ڕابەری گشتی مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز ئەمڕۆ یەک شەممە ۲٤/۱۱/۲٠۱۹لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە مەلبەندی سۆران لەگەل بەرپرس و ئەندامانی مەلبەند کۆبوەوە .

ڕابەری گشتی لەسەربارودۆخی ئێستا و چەند پرس و تەوەر قسەی بۆ کردن و پێی راگەیەندن پێویستە هەموان دەست لەنێو دەست بین بۆ هەرچی زیاتر بەرەوپێشبردنی کاری ئیسلامیمان کە پەیوەندی بە هەموو جومگەکانی ژیانمانەوە هەیە.

 رابەری گشتی لە نزیکەوە گوێبیستی خواست و داواکاریەکانیان بوو ئاراستەی کاری نێوخۆی بزوتنەوەی ئیسلامی پێدان و دوپاتی کردەوە کە ئامانجی ئێمە خزمەت کردن و خۆدروستکردنە لەسەر نەهجی ئیسلام ، هەموان دەست لەنێو دەست تا ئومێدی گەورەی دووا ڕۆژ بەدی دەهێنین.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *