لەسەر بانگێشتی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنە کانی عێراق نوێنەری باسك سەردانی بەغداد دەكات

لەسەر بانگێشتی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنە کانی عێراق بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربون لەسەر مادەکانی یاسای هەڵبژاردن و یاسای قەوارەی سیاسیەكان بۆ هەڵبژاردنەكان بەرپرسی پەیوەندیەكان و ئیدارەی دەزگای هەڵبژاردنەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی بەگهێشتی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنە کانی عێراق كرا .

كاظم عوسمان بەرپرسی پەیوەندیەكان و ئیدارەی دەزگای هەڵبژاردنەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەمڕۆ لە بەغداد چاوی كەوت بە بەڕێز د. عبدالله فاضل حسن عامری بەرپرسی دائیرەی بەشی قەوارە سیاسیەکان لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنە کانی عێراق .

لە دیدارەكەدا د. عبدالله بزووتنەوەی ئیسلامی ئاگاداركردەوە لە هەمو ئەو گۆرانكاریە تازانەی كە لە یاساكانی هەڵبژاردندا كراون .

نوێنەری بزووتنەوەی ئیسلامیش سوپاسی بانگێشتنامەكەی بەڕێزیانی كرد هیوای سەركەتنی بۆخواستن لەسەرجەم كارەكانیاندا

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *