عێراق..هاوردەی هەنگوین و چەند بەرهەمێكی تر بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغە دەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند: هاوردەی هەنگوین و چەوەندەر و شێلم بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغە دەکرێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکردووە: هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەنگوین و چەوەندەر و شێلم بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی قەدەغە دەکات لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانییەوە.

وتیشی: بڕێكی زۆری ئەو بەرھەمانە لەنێو بازاڕی ناوخۆیی ھەیە و بۆ پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی، ئەو بڕیارەیان داوە تا لەم وەرزەدا نرخەكانیشیان بەرزنەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،سیاسەتی وەزارەتەكەیان لەلایەك پاراستنی بەرھەمی ناوخۆییە و لەلایەكی دیكەش پاراستنی بەكاربەرە.

ڕاگەیەندراوەکە دەروازە سنوورییەکان پابەند دەکات بەو بڕیارە و لەئەگەری سەرپێچی سزا دەدرێن.

تا ئێستاش دیار نیە کە ئاخۆ لە هەرێمی کوردستانیش ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت یاخود نا.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *