بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: به‌ توندی نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ په‌راوێز خستنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌بڕێت

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: به‌ توندی نیگه‌رانی خۆی له‌مه‌ڕ په‌راوێز خستنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌رده‌بڕێت


(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی تشرینی دووه‌می 2019) مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به‌سه‌ر په‌رشتی به‌ڕێز عرفان علی عبدالعزیز، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانی تاوتوێكردو پرسی مافه‌كانی كوردی له‌ ده‌ستووری عێراقدا به‌ گرنگ زانی كه‌ مافی كورد له‌ ده‌ستووردا پرسێكی هه‌ستیاره‌و داواشی له‌ لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاته‌داره‌كانی هه‌رێم كرد كه‌ به‌ جدی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق بكه‌ن و مافه‌ شه‌رعی و یاساییه‌كانی كورد له‌به‌رچاو بگرن و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر مێزی دانوستان به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورد له‌به‌ر چاو بگرن.

مه‌كته‌بی سیاسیی خه‌جتی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد كرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ ئێستادا بارودۆخی ناوچه‌كه‌ له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌ یه‌ك هه‌ڵوێستی ویه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانییه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌.
له‌سه‌ر پرسی پشكی كورد له‌ بووجه‌ی گشتی ساڵی 2020ی عێراقدا مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی هه‌ڵوه‌سته‌ی كردو به‌ پێویستی زانی به‌ر له‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌ بگاته‌ ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی به‌غدا پشكی كورد له‌ پڕۆژه‌ یاسایی بووجه‌ی گشتی عێراقدا جێگیر بكه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ رێگه‌ی به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ده‌كرێت به‌پێی ده‌ستوورو یاسا نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حزبی، هاوكات ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمیش دڵنیایی بداته‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش بكرێته‌ پرسێكی یاسایی و له‌ رێگه‌ی هه‌ژمارێكی تایبه‌ت له‌ بانگ بدرێته‌وه‌ فه‌رمانبه‌ران.

له‌سه‌ر پرسی په‌راوێزخستنی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ قه‌زا هه‌ژماركردنی ئه‌و پارێزگایه‌ مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ نابێت هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك قه‌زایه‌ك له‌ رووی دیاریكردنی به‌شه‌ بووجه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت كه‌ پێشتر به‌ بڕیاری نوری مالیكی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ پارێزگا ناسێندراوه‌و پێویسته‌ وه‌ك پارێزگاش هه‌موو حه‌ق و مافێكی بۆ دیاری بكرێت، هاوكات مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ نیگه‌رانی خۆیشی له‌وه‌ ده‌ربڕی كه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پارێزگا نه‌خراوه‌ته‌ ناو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه‌ ئه‌وه‌ش لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی ناوپه‌رله‌مانی عێراق لێی به‌رپرسن و ده‌بێت ئه‌وان ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی كاروچالاكی ئۆرگانه‌كانی ببزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌مداو ده‌ستخۆشی له‌ ئۆرگانه‌كان كردو چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ كارا كردن و پێداچوونه‌وه‌ به‌ كاری رابردووی حزب پێشنیار كرد كرد كه‌ پێویسته‌ بۆ داهاتوو گۆڕانكاری تێدا بكرێت ئه‌ویش به‌ كارا كردنی كارنامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان و كادیرانی بزووتنه‌وه‌ پێوه‌ی پابه‌ند بن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.

مه‌كته‌بی سیاسیی سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌ستنی كۆنگره‌ش گفتوگۆیی وردی كردو دوای لێكۆڵینه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه‌ له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ هیچ كێشه‌و گیرو گرفتێك نیه‌و كۆنگره‌ش له‌كاتی خۆیدا ده‌به‌سترێت.

مه‌كته‌بی سیاسییی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
1ی ربيع الثاني 1441 كۆچی – 27ی تشرینی دووه‌می2019ی میلادی

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *