خۆپێشانده‌ران كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له‌ نه‌جه‌ف سووتاند و قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا

دوای سوتاندنی کونسڵخانەی ئێران لە نەجەف، قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە راگەیەنرا و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش سەرکۆنەی رووداوەکە دەكات.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف کونسڵخانەی ئێران-یان سوتاند، قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە راگەیەنرا و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە راگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد و تیایدا هاتووە “ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە، دەیانەوێت زیان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ئێران بگەیەنن”.

هاوکات خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە چەندین شاری دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامە و چەندین رێگەی سەرەکی و دەوامی قوتابخانە و فەرمانگەکان داخراون و لە هەریەک لە پارێزگاکانی دیوانیە، زیقار و نەجەف کراوەتە پشووی فەرمی.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *