فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیران لە پارێزگاکان پێکدێنێت

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیران لە پارێزگاکان پێکدێنێت.

لە راگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا ئاشكرای كرد، لە پێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی دۆخی ئەمنی، گیانی هاووڵاتیان، دامەزاروەکانی حکوومەت، موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی. بڕیاردرا بە دامەزراندنی شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیران لە پارێزگاکان.

هەروەها بە فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان چەند فەرماندەیەکی سەربازی، بۆ ئەندامییەتی شانەی قەیرانەکان و سەرپەرشتی تەواوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی نێو پارێزگاکان راسپێردراون.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *