خالید شوانی: رێكەوتنی هەرێم و بەغداد لەگەڵ حكومەتەوە و پەیوەندی بە كەسەكانەوە نییە

خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا رایگه‌یاند: رێكەوتنی هەرێم و بەغداد لەگەڵ حكومەتەوە و پەیوەندی بە كەسەكانەوە نییە، وتیشی،”سبه‌ینێ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان و ئیمزاكردنی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی.

خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا، ئەمڕۆ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند،”رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌و په‌یوه‌ندی به‌كه‌سه‌كانه‌وه‌ نییه‌و پێش روداوه‌كان ناكه‌ون.”

شوانی راشیگه‌یاند،”سبه‌ینێ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكان و ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان.”

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا ئاماژەی بەوەشكرد،”هەولێر و به‌غدا زۆر له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكن و حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومەتی فیدڕاڵ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی 2020 ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات.”

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *