رابه‌ری گشتی و قونسوڵی گشتی توركیا كۆبوونه‌وه‌

رابه‌ری گشتی و قونسوڵی گشتی توركیا كۆبوونه‌وه‌

(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی كانوونی یه‌كه‌می2019) سه‌ر قونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كردو لایه‌ن به‌ڕێز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا كرده‌وه‌و بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق و ناچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.

به‌ڕێز رابه‌ری گشتی رایگه‌یاند: پێویسته‌ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگیرێت و له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ حكومه‌تی توركیا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.

هاوكات قونسوڵی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: كه‌ ئه‌وان پاڵپشتی گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌رێم ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كۆمپانیایان له‌ هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و هه‌لی كاریان بۆ هه‌زاران خه‌ڵك ره‌خساندووه‌.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *