هەولێر..هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی راگەیەندرا

ھاوكات لەگەڵ رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە ھەولێر ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی راگەیەندرا و پارێزگاری ھەولێریش دەڵێ: “ھەوڵدەدەین لە ریزی پێشەوە بین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی”.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ھەولێری پایتەخت دیاریكراوە بۆ ئەوەی ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەك چەندین چالاكی پەیوەست بە رۆژی جیھانی گەندەڵی بەڕێوەبچێت، ئێمە لە پارێزگای ھەولێر وێڕای پاڵپشتی بۆ دەستەی دەستپاكی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لێرەوە رایدەگەیەنم لەسەر ئاستی پارێزگا ھەموو تواناكانمان دەخەینەگەڕ بە ھەموو دامودەزگاكانییەوە پێكەوە دەست دەخەینە ناودەست، بۆ ئەنجامدانی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پارێزگاری سەرەوەت و سامان و موڵك و ماڵی گشتی بین”.

گوتیشی: “گەندەڵی یەكێكە لەو كێشە گەورانەی رووبەڕووی دامودەزگاكانی ئێمە بووەتەوە، بۆ ئەوەی بەرەنگاری ببینەوە دەبێ بەو پەڕی جورئەت و لەخۆ بوردنەوە ئەم شەڕە بكەین، ھەر رۆژێك دواتری بخەین سەختر دەبێت”.

فرسەت سۆفی راشیگەیاند: “وەك چۆن لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە چەند خاڵێكدا زۆر بە روون و راشكاوی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی راگەیەندراوە”.

پارێزگاری ھەولێر، جەختیكردەوە: “وەك پارێزگای ھەولێر ھەوڵدەدەین لە ریزی پێشەوەبین بۆ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی بەرنامەی حكوومەت ھاتوون، لە شەفافیەت و ملكەچ بوون بۆ یاسا و پابەندبوون بە پرەنسیپەكانی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی و دادوەری”.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *