وەزیری تەندروستی: ئەمساڵ لە کوردستان 41 حاڵەتی نوێی ئەیدز تۆمارکراون

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 41 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی HIVی تووشکەری ئەیدز تۆمارکراون. 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئەیدز لە هەولێر گووتی: “ئەمساڵ 41 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی HIVی تووشکەری ئەیدز تۆمارکراون، کە 39 لەوان کەسانی بیانی بوون و دوو کەسیان خەڵکی کوردستان بوون”. 

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان روونیدەکاتەوە ئەمساڵ بەگشتی لە کوردستان 350 هەزار پشكنینیان لە هەموو نەخۆشخانەکان، تاقیگە ناوەندییەکان، بنکە تەندروستی و سەنتەرەکانی خێزان بۆ هاونیشتمانییان ئەنجامداون.

وەک وەزیری تەندروستی باسیدەکات زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی ئەیدز پەیوەندی هەیە بە زۆرتر دەستنیشانکردن و بەرەوپێشچوونی پشكنینەکان، کە یارمەتیدەرە لە زووتر دۆزینەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون. 

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *