دوو كەس لە ھەولێر بەتۆمەتی دزیكردن لەسەر گۆڕستانەكان دەستگیر كران

دوو كەس لە ھەولێر بەتۆمەتی دزیكردن لەسەر گۆڕستانەكان دەستگیر كران.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ئاشكرای كرد: “دوای زانینی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راستی بەبوونی دیاردەیەکی دزیکردن لە گۆڕستانی کارگەی قیڕ ( معمل قیڕ)، پۆلیس هەڵسا بە بەدواداچوونی کردن بۆ زانینی ئەم دیاردەیە کە ئاگادار کرابوونەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری و پشتبەستن بە کامێرای چاودێری توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرابکرێت و بە هاوکاری لەگەڵ بەشی پۆلیسی شارەوانی دەستگیر بکرێن. تۆمەتباران بەناوی (ا.ا.م)، تەمەن 18 ساڵ، ، (م.ع.ع.)، تەمەن 21 ساڵ، تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیاننا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە دزینی 12 تانکی ئاو لە گۆڕستانی کارگەی قیڕ (معمل قیڕ)”.

پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو: “پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رەوانەی بەردەم دادوەر کرا بەڕێزیزن بڕیاریدا بە بەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادانی عێراقی”.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *