گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی لەبارەی پێدانی مۆڵەتی كاری تاكسی شۆفێرانی تاکسی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی پێدانی مۆڵەتی كاری تاكسی شۆفێرانی تاکسی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە و چەند داوایەکیان لێدەکات.

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی داوا لەشۆفێرانی تەكسی دەكات، كە لەئەمڕۆوە تاكو شەش مانگی دیكە بچن فۆڕمی مۆڵەتپێدان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد: پاش شەش مانگی دیكە هیچ تەكسییەكی دیكە مافی كاركردنی نابێت و تۆمار ناکرێت.

ئەوەشی ئاشکراکرد؛ ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی شارەكانی جگە لەسلێمانییان هەیە، دەبێت بچنەوە بۆ شارەكانی خۆیان لەوێ كاری تەكسی بكەن.

لەماوەی ڕابردوودا بڕیادرا بە ڕێکخستنەوەی کاری تاکسی لەنێو شارەکاندا و جیا له‌ لۆگۆكه‌یه‌ك كه‌ له‌ ده‌رگای شۆفێر ده‌درێت، له‌زگه‌یه‌كیش له‌ چه‌مه‌لغی تاكسییه‌كان ده‌درێت، كه‌ هه‌ر پارێزگایه‌كیش ره‌نگی تایبه‌ت به‌ خۆی هەیە.

هاوکات، له‌ پشتی بالیفه‌كانی شوێنی دانیشتنی شۆفێر و سه‌كنی هه‌موو تاكسییه‌ك، ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی شۆفێره‌كه‌ ده‌خرێته‌ڕوو.

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *