جیاوازی مناڵانی ئەم سەردەمە و وسەردەمی پێشوچی یە

جیاوازی مناڵانی ئەم سەردەمە و وسەردەمی پێشوچی یە

منیرەعلی عبدالعزیز

جیاوازی مناڵانی ئەم سەردەمە ومناڵانی سەردەمی پێشوو چیە؟ نوسینی منیرە علی عبدالعزیز مناڵ هەر مناڵە ئەوە ژینگە وخێزان ودەوروبەر وفێرکردنە کە کاریگەرییان لەسەر پێگەیاندن ولە قاڵب دانی مناڵ هەیە هەروەکو پێغەمبەرمان صلی الله علیه وسلم دەفەرمێت : (مَا مِنْ مَوْلُودٍ إِلاَّ يُولَدُ عَلَى الْفِطْرَةِ، فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ أَوْ يُنَصِّرَانِهِ أَوْ يُمَجِّسَانِهِ وفي صحيح مسلم عن عياض بن حمار قال‏:‏ قال رسول اللّه صلى الله عليه وسلم فيما يروي عن اللّه‏: ‏‏‏”‏إني خلقت عبادي حنفاء فاجتالتهم الشياطين وحرم عليهم ما أحللت لهم، وأمرتهم أن يشركوا بي ما لم أنزل به سلطانًا‏”‏‏؛

لەم سەردەمەش دا بەهۆی ئەو گۆڕانکاریە خێرایانە وئەوکرانەوە بێ سنورە ی لەڕێگەی هۆکاری پەیوەندیەکان وئینتەرنێت ڕوی دا .مناڵیش گۆڕا ونەزم لە کۆمەڵگا وماڵ وخێزان دا نەما بەجۆرێک شەو وڕۆژ تێکەڵ کرا وکات وبەرنامەکانی خەوتن و هەستان ونان خواردن و پشو وسەردان تێکچو وبەگشتی وئەم گۆڕانکاریەش بوەتە هۆکاری ئەوەی نەوەیەک پێ بگەیەنێت

– تەمەڵ وخەواڵو وحەزیان لە خواردن وئیسراحەت ویاریە ئەلیکترۆنیەکانە وحەزیان بە جوڵەی ڕۆژانە وسەردان و میوانداری نیە _هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکەن بەرامبەر بە گەورەوخێزان ودەوروبەریان

ـ هەرداوای شت ئەکەن وخۆیان هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی نادەن ـ باشترین دیاری بۆیان موبایل وکۆمبیوتەر وگەیمینگ وخەتی سریعە وهەمو غەمیان ئەوەیە کارەبا نەکوژێتەوە وبێ خەت نەبن

ـ بەزۆریش خواردنی ناتەدروست ئەخۆن وحەزیان بەو خواردنە سەقەتانەیە لە ڕیکلامەکان دا ئەیبینن وکەوتونەتە ژێر کاریگەری ڕیکلامەکانی فاست فود وچیبس وکۆکا کۆلاو…..هتد مناڵانی سەردەمی پێشو چونکە کۆمەڵگا وخێزان،نەزمی تیا بو

ـ شەوان زو ئەخەوتن وبەیانیان زو لەخەوهەڵئەسان وچست؟وچالاک بون

ـ حەزیان بەجوڵە وکارو یاری وڕاکردن بو

ـ هەستیان بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە گەورە وخێزان و ویارمەتی دایک وباوکیان ئەدا لەکاری ڕۆژانەیان

ـ مناڵانی پێشو بێ بڕوبیانو بون هەر خواردنێکیشیان بوایە دەیانخوارد ودەیانوت خوا نەیبڕێ بەگشتی مناڵانی سەردەمی پێشو تەندروست بون لەڕوی جەستەو جوڵە وپەروەردە وە بەڵام مناڵانی ئەم سەردەمە لەبەردەم مەترسیەکی گەورەدان لەسەر خودی مناڵەکە و خێزان وکۆمەڵگایش بەجۆرێک کە نەوە و تاکێکی بێ بەرهەم وتەمەڵ ونەخۆش بەڕێوەیە…. چارەسەر بۆئەوەی چارەسەری ئەم دەردە بکرێت

ـ ئەبێت دایک وباوک وخێزان ڕۆڵی سەرەکی ببینن لە گێڕانەوەی نەزم بۆ خێزانەکانیان و ژیانی ڕۆژانەیان وبەرنامەی خەوتن وهەستان ونان خواردن ڕێک بخەنەوە

ـ ئەبێت بەهرەو توانای مناڵەکانیان بخەنەوە کارو لەڕێگەی بەشداری پێ کردنیان لە پێش بڕکێ ی جەستەیی وەرزش وزانستی

ـ ئەبێت مناڵەکانیان وا ڕابهێنن هەست بە مسئولیەت وبەرپرسیارێتی بکات بەرامبەر بەخێزان ودین وخاک ونیشتمان ـ ئەبێت مناڵەکانمان هان بدەین بۆ سەرکەوتن وفێریان بکەین لەکەوتن ودۆڕان نەترسن وهەستنەوە تاسەرکەوتن

ـ ئەبێت بەرە بەرە وبە تەدریجی مناڵ لە یاریە ئەلکترۆنیەکان و موبایل وتەلەفزیۆن دوور بخرێنەوە کەبونەتە بەڵا وخۆرەی پێش کەوتن وسەرکەوتنی

ـ ئەبێت هەندێک وبەرپرسیاریەتی ماڵ بە مناڵ بسپێرێت و کاتەکانی مناڵ بەشتی باش وبەشداری پێ کردنی لە خول وچالاکی بەسوود پڕ کرێتەوە

ـ مناڵ ڕابهێنرێت وچاودێری بکرێت لە بەجێ هێنانی واجیبە دینیەکان وعیبادەتەکانی نوێژو ڕۆژو خوێندنی قورئان و زیکرەکان کەئەوە دڵ ودەرۆنی مناڵەکە ئارام دەکاتەوە ودەیپارێزێت لە خراپە

ـ ئەبێت باوک بەشێک لە کاتی خۆی دانێت بۆ مناڵەکانی ویاریان لەگەڵ بکات ولێ یان بپرسێتەوە بزانێت ئاستیان چۆنە بیانباتە دەرەوە غایب نەبێت وهەمو کاتەکانی لە کارکرن بەسەر بەرێت .

هەندێک باوک هەر بەجەستە لەماڵن وڕۆڵی باوکایەتی ناگێڕن ـ نابێت دایک هەڵەی مناڵ بپۆشێت وپاساوی بۆ بێنێتەوە ئەبێت هەڵەکەی پێ ڕاست کاتەوە ئەبێت دایک وباوک لەبەرخاتری مناڵەکان تەفاهومی تەواویان هەبێت وهەوڵ بدەن پێکەوە چی باشە بۆ مناڵەکانیان ئەوە بکەن و هاتوچۆی ماڵی باش بکەن وڕەفیقی چاک بۆ مناڵەکانیان پەیدا بکەن هەر کاتێک دایک وباوک بەشێوەیەکی چاک وتەندروست مناڵەکانیان پەروەردە کرد و دەوربەر لێ یان ڕازی بون ئیتر لەکاتی گەورە بون دا بەرە بەرە مناڵەکانیان ئازاد بکەن با خۆیان،بڕیار بدەن چی دەخوێنن چی لەبەر دەکەن خاڵێک کە لە دایک وباوک ومناڵی سەردەمی ڕابرودا خراپ بو، ئەوە بو کەلە گەورە بونی مناڵەکانیش دا هەر دایک و باوک بڕیاریان ئەدا لەباتی مناڵەکانیان بگرە دایک وباوک بڕیاری هاوسەرگیریان ئەدا و بەدڵی خۆیان هاوسەریان بۆ هەڵئەبژاردن و هەرخۆشیان مناڵیان بۆ ناو ئەنان و ماڵ وشوێنی مانەوە وکار کردنیشیان بەدڵی ئەوان بو ئەمەیش زۆر جار خراپ بو چەندەها کەس هەبون بە نابەدڵی ئەژیان و مناڵ لەبەر ئەدەبی دایک وباوک ڕای خۆی دەر نەئەبڕی ئەوەش باش نەبو دەبێت مناڵ کە گەورە بو چ کوڕو چ کچ خۆی بڕیار بدات گرنگ ئەوەیە پەروەردەکەی تەندروست بێت ولەسەر ڕێگای ڕاست بێت لەکۆتایی دا ئەمەوێت بڵێم ئەبێت ڕێکخراوە خۆبەخشەکان و سەنتەرە پەروردە دینیەکان هەمومان پێکەوە هاوکار بین لە پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندروست وڕزگارکردن ودەربازکردنی مناڵان لە ئالودە بون بە ئینتەرنێت ومویل و بەیاریە ئەلکترۆنیەکان و کێشە دەرونیەکان وژیانێکی ئاسودە بۆ خێزان ومناڵان فەراهەم بکەین بە گەڕانەوەمان بۆ قورئان وسوننەت

بابەتی دواتر

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *