سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باره‌ی رووداو و توندوتیژییه‌كانی شاری به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ راده‌گه‌یه‌نێت.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ به‌رده‌واميى ڕووداو و توندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق ده‌ڕوانين. ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌رانى سڤيل له‌ پردى سنه‌ك و گۆڕپانى خللانى له‌ به‌غدا كرا، تاوانى بێ پاساون و تاوانكاران هه‌ر كێ و له‌ هه‌ر لايه‌نێكه‌وه‌ بن، داموده‌زگا و لايه‌نه‌ به‌رپرسه‌كانى عێراق ده‌بێ بياندۆزنه‌وه‌ و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

له‌ كاتێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش‌ بۆ برينداران ده‌خوازين، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ و سڤيل، مافێكى ده‌ستووريى ڕه‌وا و پارێزراوه‌ و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه‌ ئه‌و زێده‌ڕۆييه‌ له‌ توندوتيژى‌ به‌رانبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌ر‌ان به‌كار بێت و بكرێنه‌ ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره‌.

ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كه‌ به‌ گيانێكى نيشتمانيى به‌رپرسيارانه‌وه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن، تاكو له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناكتر ڕوونه‌ده‌ن، چيتريش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌مووان له‌ چوارچێوه‌ى ياسادا بجووڵێنه‌وه‌.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان

7/12/2019

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *