دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ 2626 خۆپیشاندەر دەركرد

دادگای باڵای عێراق بڕیاری ئازادكردنی بۆ دوو هەزار و ٦٢٦ خۆپیشاندەر كە لەخۆپیشانانەكاندا دەستگیركرابوون، دەركرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڕیاری ئازادكردنی ژمارەیەك دەستگیركراوی ڕاگەیاند، ئەو دەستگیركراوانە ژمارەیان ٢٦٢٦ كەسە و لە كاتی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراقدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرابوون و ئەمڕۆ بەفەرمانی دادگا ئازادكران.

لەبەیاننامەكەی ئەنجومەنی دادوەری عێراقدا هاتووە، هێشتا ١٨١ كەس لەخۆپیشاندەران لە زینداندان و چاوەڕوانی لێكۆڵینەوە دەكەن لەگەڵیان، ئاماژە بەوەشكراوە ئەو بەندكراوانە تۆمەتی پێشێلكردنی یاسایان لەسەرەو لەلایەن دادگاوە دۆسێكانیان یەكلاییدەكرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەستیان پێکردووە و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت، هەڵبژاردنی پێشوەخت و دابینکردنی هەلی کار دەکەن، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانیشەوە تا ئێستا نزیکەی ٤٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران کوژراون و زیاتر لە ١٥ هەزاری دیکەش برینداربوون و بەهەزارانی دیكەش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *