بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شاندی كه‌نه‌كه‌ جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد ده‌كه‌نه‌وه‌

بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شاندی كه‌نه‌كه‌ جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد ده‌كه‌نه‌وه‌
(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8ی كانوونی یه‌كه‌می2019) شاندێكی كۆنگره‌ی نه‌توه‌یی كوردستان- كه‌نه‌كه‌، له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیان كردو له‌لایه‌ن به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی و سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پێشوازیان لێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كرده‌وه‌و هه‌روه‌ها پرسی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێرش و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر میلله‌تی كورد تاوتوێكران كه‌ پێیوسته‌ كورد له‌ قۆناغی داهاتوو كار بۆ رێگری كردن له‌و هێرشانه‌ بكات.
هاوكات به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند: كه‌ وه‌ك بزووتنه‌وه‌ ئاماده‌ن بۆ هه‌موو هاوكاری و پشتیوانیه‌ك له‌ دۆزی ره‌وای میلله‌تی كوردو كار كردن بۆ پاراستنی سنوره‌كانی كوردستان و ئارامی ناوچه‌كه‌.

شاندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان كامیل حاجی عه‌لی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی، د. عبدالله وه‌رتی و م. ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی، محمد خۆشناو، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و حه‌سه‌ن كه‌ركوكی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان.

شاندەکەی کەنەکەش پێکهاتبوون لە به‌ڕێزان ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆكی كەنەكە، جێگری هاوسەرۆكی كەنەكە، فەرهاد دۆسكی، فریاد هیرانی و شوکراللە حەمەدەمین ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەنەكە.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *