لە ناو بنکەی پۆلیسی کفری پۆلیسێک برایەک و براژنەکەی دەکوژێت

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەناو بنکەی پۆلیسی کفری، پۆلیسێک برا و براژنێکی خۆی کوشتووە.
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەناو بنکەی پۆلیسی کفری، پۆلیسێک برا و براژنێکی خۆی کوشتووە.

پۆلیسەکە تەقەی لە هەردوو قوربانییەکە کردووە و کوشتونی و ئێستا تەرمی قوربانییەکان لە نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانین.
وتیشی،  سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە و زانیاری زیاتر ئاشكرادەكەن.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *