مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز ده‌کات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شێخ سدیق عەبدولعەزیز، رابەری پێشووتری بزووتنەوەی ئیسلامی دەکات کە بەهۆی نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.   

سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، “هەواڵی كۆچی دوایی شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای ئایینی و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستانمان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین”. 

 دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی شێخ سدیق عەبدولعەزیز: بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان هەواڵی كۆچی دوایی شێخ سدیق عەبدولعەزیز زانای ئایینی و ڕابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستانمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو شێخ سدیق عەبدولعەزیز دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون

 مسعود بارزانی9ـی 12ـی 2019

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *