پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە

بە‌ڕێزان بنەماڵەی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیزی هەڵەبجە سڵاوێكی گەرم..

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ صدیق عەبدولعەزیز كەسایەتی دیار و بانگخواز و سەركردەی سیاسی ئیسلامی كوردستانمان پێگەیشت.

مامۆستا چ لە قۆناغی رێبەرایەتی كردنی “ڕاپەڕینی ئیسلامی” و دواتریش “بزوتنەوەی ئیسلامی” یەكێك بوو لە دەنگە میانڕەو و كوردپەروەرەكان و جگە لە ئاینداری و نیشتمانپەروەری لەساڵانی ڕابردوودا جێگە دەستی لەكاری خێرخوازی و كۆمەڵایەتیش دیار و بەرچاو بووە و پەروەردەكاری چەند نەوەیەكیش بووە‌،

بەم بۆنە خەمناكەشەوە خۆم بەهاوبەشی خەمی بنەماڵە بە‌ڕێزە‌كە‌تان و نەوەكانی مامۆستا دەزانم و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و خوای گە‌ورە‌ دڵنەوایی هەموو لایەك بدات.

انا للە‌ وانا الیە‌ راجعون

قوباد تاڵەبانی

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *