ئەنقەرە..کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کۆتایی هات

کاتژمێر8ی ئەمشەو۱٥/۱۲/۲۰۱۹ لە ئەنقەرەی پیتەختی تورکیا کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ پارت و ڕێکخراوە ئیسلامیەکان کە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی (ئیسام) کۆتایی هات، بەگوێرەی بەلاغی کۆتایی کۆنگرەکە 127 کەس لە (٦۳) ووڵاتەوە بەشدار بوون و لەیەکەم ڕۆژی کۆنگرەکەدا بەڕێز ڕابەری گشتی بە ووتەیەک بەشدار بوو کە بووە مایەی ڕەزامەندی ئامادەبوان.

لە پەراوێزی ئەم کۆنگرەیەشدا جەنابی ڕابەری گشتی چاوی بەچەندین کەسایەتی کەوت لەنێوانیان نوێنەرانی موسوڵمانانی بۆڕما و تورکستانی چین و ئەمریکاو ئەوڕوپا و مالیزیا و چەندین پارتی تورکیاو ووڵاتانی عەرەبی و هەموویان ئاماژەیان بەپێگەو ڕۆڵی بزووتنەوەو ڕابەرانی کۆچکردوو دەکردو خۆشحاڵیان بە ئامادەبوونی جەنابی ڕابەر کرد بەجل و بەرگی کوردی لە کۆنگرەکەداو پێشکەشکردنی ووتارێکی بەهێز تێیدا.

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *