“کابرا ویستی خۆی نوێژەکه بکات و من نەیکەم “

“کابرا ویستی خۆی نوێژەکه بکات و من نەیکەم ”

دیاری حمەامین حمەساڵح نەوڕۆڵی

مزگەوتەکەمان بەحاڵ باران ببارێت مەخریب و عیشا جمع اکەن ئیتر ام بارانەی پێشوووو نوێژ دابەسترا من و مامۆستایەکی بەڕێز بەیەکەوە دەست نوێژمان اگرت دواکەوتبوین وتی ئێستە جەماعەت و ملا فلان نیەتی جەمعیان هێناوە عیشاش اکەن خەرەکە منیش وتم ناخەرەک نیە سونەتە ، ئتر تۆزێ خۆی تورە کرد وانابێ کاتی خۆی جمع لەکاتی پێوست و شەردا نوێژیان کۆدەکردوەتەوە ئێستە بەحاڵ ابارێت باران بێ سێ ودوووو نوێژەکە جمع اکەن و فێربوووون .

ئیتر منیش ناجار تۆزێ پشتگیریم کرد و وتم قسەکانت وایە ناکرێ هەموو کات بە قەترێ باران نوێژ جمع کەن . ئێ منیش لە ئالو بەیتی جەمعممم کاکە من زوووو رۆشتم نوێژی مغریبم دابەست لەگەڵ جەماعەت کابراش ماڵی ئاوابێ شوێن برا بوووو خل خل هات بۆلام و نوێژی دابەست لە سیەم رکاتی مغریبدا بەیەکەوە نوێژی مغریبمان تەواو کرد .پاشان قامەتیی عیشاشیان کرد وتم ئای خوا بۆ پشتیگریم کرد وانەبوووو ئێستا منیش نوێژی عیشام اکرد ئێستا عەیبە منیش هەڵسمەوە لەگەڵیان نوێژ بکەم دوای اڵێ حەی خۆ لەکاتی دستنوێژ گرتنەکا وای اوت ئێستە نوێژیش اکا، چاوەڕێیم کرد نوێژی مغریبی تەواو کات و برواتەوە بۆ ماڵ ومنیش لەگەڵ جەماعەت نوێژی عیشاکەم بکەم بەکۆکراوەییی نەخێر نەڕۆشتەوە بە زووووی ناچار هەندێ زیکری دوای نوێژم کرد وتم بەشکومه خوایە برواتەوە ئاخری هیج هەڵسام نوێژێکی سونەتم کرد تومەس اویش لە من خراپترە اڵێی خۆزگە منیش نوێژی عیشام اکرد لەگەڵ جەماعەتا ام قسەم نەکردایە لای اما، لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی سونەتەکەمدا ئاگام لێ بوووو هەڵسا و ڕۆشت هەرچی لە منە بۆ ماڵەوە دەرواتەوە کە سەلامم دایەوە منیش بۆ ماڵ دەرۆشتمەوە وتم تازە نوێژەکه ناکەم بەسووتفە سەیری او سەری نوێژخوێنانم کرد لە کاتی چونەوەمدا سەیری او سەرم کرد ازانم اوەنە جوان کابرا وەستاۆە نۆێژی عیشا اکا وتم حەی حەی یەکسر بێ قسە ڕۆشتمە لای و نوێژم دابەست کاکە کابرا نوێژی بۆنەکرا دایە قاقای پێکەنین و وتی لە قافا گرتمت و ڕۆشتەوە ئیتر خۆم تێک نەیا نوێژم نەبری تەواوم کرد دواتر بۆ ڕۆژی دوای وتی اوە چون هاتی وتم نەگبەت پیاو یەک جار اگەزڕێت نەک دوو جار وتی یعنی چۆن مەسەلەێکی کە هەبوو هەر لەسەر گۆکردنەوەێ نوێژی عیشا و مغریب بوو بوو بۆم گێرایەوە کاتی خۆی له قۆناخەکانی خوێندنمدا من و هاوڕێکیم چوین بۆ لای هاورێەکمان لە یەکێ لە شارەکانی کوردستان لە یەکێک لە مزگەوتەکانی او شارە ویستمان بەیەکەوە نوێژی مغریب و عیشا بکەین وتی تۆ دورست نیە بیکەیت من دورترم ئێ منیش بەگوێم کرد بڵام بروام پێ نەکرد چون هاوڕێەکەم لەێوە او قسەی کرد کە تەلەبەی داخلی بوو واتە ماڵ باوکی لەشارێکی کەبوون منش ووتم ئێستا ماڵی دوەمت کویە و بەزۆری له کوێ دادەنیشی ووتی هەڵەبجە ئێ کەۆاتە هەڵبەجەکەت حسابە نەک شارەکەی خۆتان وەڵحاسڵ نەیهشت نوێژەکەم بکەم وابزانم نوێژی عیشاشم ڕۆشت لە ماڵ هاوڕێکەم هەر نەمکرد دەینی بە ملی هاورێیەکەم ههههه بۆ بەیانیەکەی ڕۆشتنیەوە بۆ دەوام له مامۆستاکەمان پرسی حاڵ و مەسەڵە وتی قسەکەی دیاری بەجێی و ڕاستە بڵام چۆن بەگوێت کرد دیاری تۆ بەهەموو دوعایەک ناڵێی ئامین وتم بەخوا ئیتر سەر وشکڵو ریشکەی وای لێ کردم نەیکەم بەس تەکیدیش بووم کە حوکمان وەک یەکە .

ئیتر ئێستە هیچ فتواو رەئێکی لام مەقبوول نیە و بەگوێێێ ناکەم بوە پەن و عیبرەت لە ژیانم دا ونابێ بە زوووویش بخەفڵمرنێت بەناوی گەورەیی وریش وسیماوە بە بەهەموو دوعایەک بڵێی ئامین . امەم بۆ کابرا گێرایەوە تۆزێک پێکەنین وتی باش تەجروبەی من و اوت بە بیر هاتوەتەوە وتم نا براتم ئێستە کاممان نوێژەکەمان کرد وتی تۆ ،وتم هەر اوەش نیە من نوێژێکی سونەتیشم کرد و پاشان عیشا بەس تۆ تۆ بەنیوەش فریای مەغریب کەوتی تێ گەشتی قوربان .

بابەتی دواتر

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟

حیجاب، عادەتە یا عیبادەت؟….لیلی علی عبدالعزیز….سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم ووشەی باڵاپۆشی کە بەمانای حیجاب لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *