ساڵ بەساڵ خۆزگە بە پار

ساڵ بەساڵ خۆزگە بە پار

عەلی حاجی زەڵمی

بۆنە ئایینی ‌و بۆنە نەتەوەییەكان داب ‌و نەریتی تایبەتی خۆیان هەیە و لە هەر ووڵات ‌و ناوچەیەك دا شێوازی بەڕێوەبردنی جیاوازە، لای خۆمان جەژنە ئایینیەكان تەنها دوو جەژنە و لەوە تێناپەڕێ‌، بێگومان خەڵكی موسوڵمانی ئەم ووڵاتە بە شەوق ‌و زەوقێكی تایبەتی ‌و بە جۆش ‌و خرۆشێكی ئیمانیانەوە خۆیان ئامادەی جەژنەكان ئەكەن ‌و بازاڕەكان لە ڕۆژەكانی عارفە و بگرە پێشتریش دا جمەیان دێ‌، چونكە باوەڕ سەرچاوەی خۆشەویستی ‌و خۆشی جەژنە ئاینیەكانە هەڵبەت ئاینەكانی تریش بۆنەی تایبەتی خۆیان هەیە یەكێك لەو بۆنە ئایینیانە بۆنەی (سەری ساڵی زایینی)یە كە بۆنەیەكی مەسیحی دێرینە، هەڵبەت لەگەڵا گۆڕانی ساڵەكانی زایینیدا ئێمە واتە نەوەی (كورد) تا ڕادەیەك پێی ئاشنا بووین بەڵام لەگەڵا كرانەوەمان بە ڕووی جیهاندا و هاتنی شەپۆلی عەولەمە بەسەر هەموو ووڵاتاندا، گۆڕانكاری لە چۆنیەتی ئاشنابوونی نەوەی نوێ‌ بە بۆنەکانی تر هاتە ئارا كە تەئسیراتی سلبی تا ڕادەیەك دروست كردووە لەسەر باوەڕی گەنج، چونكە دەپرسیت كام بۆنە و موناسەبەت بەلاوە خۆشە و گرنگە، دەڵێت بۆنەیی سەری ساڵ بەڵام لە ڕووی جەوهەرەوە ئەو جۆرە لە گرنگی پێدان نابینرێت، كاتێك دەڵێیت بۆچی؟، لە وەڵام دا ئەڵێت: چونكە گۆڕانكاری ڕوو ئەدات ‌و ساڵی كۆن خواحافیزی ئەكات ‌و نوێ‌ دێتە جێگەیی ‌و ساڵێكی نوێ‌ لە تەمەنمان زیاد ئەكات، كە هەرچەندە لە واقیع دا وانییە، واقیع ئەوەیە كە ئەبینرێ‌..

ساڵ لە دوای ساڵ ووڵات بەرەو نەهامەتی ‌و كەموكوڕی ‌و تەنگژەی سیاسی زیاتر ئەڕوات، هەموو ساڵێك ئەڵێین خۆزگەمان بە پار، ئیتر كام گۆڕانكاری؟، ڕەنگە گۆڕانكاری ئەوە بێت لە جیاتی ساڵی (2019) لەسەر تەختە ڕەشی قوتابخانەكان ئەنوسرێت (2020)‌و… هتد.

یان پاپا نوئێلەكانی كورد لە بری جەژنانە گیرفانی بچووكی مناڵان بە شتی پڕ‌وپووچ خاڵی ئەكەنەوە و دەستە خنجیلانەكانیان لە بازاڕی ڕەش ‌و بۆگەنی كارتۆنی دا ئەبڕنەوە، بێ‌ مانایی ئەم بۆنه‌ و هاوشێوەكانی بۆ نەوەی كوردی موسوڵمان ئەكاتە ئەوەی كە دواجار كاڵتر و كاڵتر ببێتەوە و ڕووی ڕاستەقینەی جەژنە ئایینیەكانی خۆمان لە واقیعی ڕوون دا ببینرێ‌، گەر هۆشیاری ئایینی لە زمانی زانا ئایینییەكانی ئیسلامەوە زیاتر ببیسترێ‌ ‌و گەنجی ئێمەش ئەوەندە ساویلكە و ڕوكەش بین نەبێ‌! ئەگین گۆڕانكاری لە پێشكەوتنی ووڵاتدا نەك نابینرێ‌ بەڵكو پاشكەوتن لە عەقڵی بە ناو مۆدێرنەش دا ئەبینرێ‌ ‌و لە بری گڵۆپ ‌و سورەییا چراو لۆكس لە ژووری نان خواردنمانا ئەبینرێ‌، كەواتە بابالۆرەكانی خۆمان و پاپانوئێلەكانی بۆنەی سەری ساڵ هەر ئاسنی سارد بكوتن، پێشینانی خۆشمان جوانیان فەرمووە (ساڵ بەساڵ خۆزگە بە پار).

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *