باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ هاووڵاتییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كرێت به‌خێرایی له‌ عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌

دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی. باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا داوا له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات به‌ خێرایی له‌عێراق بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا كه‌وتبووه‌ به‌ر هێرش و ناڕه‌زایه‌تی چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی. دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژئاوای عێراق و ناو سووریا ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی حزبوڵڵای عێراق كرانه‌ ئامانج و به‌و هۆیه‌وه‌ 25 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و 51 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *