وه‌زاره‌تی نه‌وت: فه‌رمانبه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان عیراقیان جێهێشت

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌و فه‌رمانبه‌ر ئه‌مریكیانه‌ی له‌ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كاندا كاریان ده‌كرد، عیراقیان جێهێشتووه‌.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ره‌تیكرده‌وه‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌ بیانییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت عیراقیان جێهێشتبێت و رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی كه‌ رۆیشتون ته‌نها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ن كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكین.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق دڵنیایی ئه‌وه‌شی داوه‌ كه‌ كاركردن له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌سه‌ر نییه‌.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دره‌نگانێكی شەوی رابردوو قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی، لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی دیكەی حەشد لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئەمریكادا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
هاوكات به‌رپرسانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ كوشتنی سوله‌یمانی ده‌كه‌ن و ئه‌مریكاش داوای له‌ هاوڵاتیانی كردوه‌ هه‌رچی زووه‌ عیراق جێبهڵێن.

بابەتی دواتر

چوار هەزار و 800 هاوڵاتی هەرێم ناویان بۆ فەریزەی حەج دیاریکرا

لە کۆی 72 هەزار و 202 ناو چوار هەزار و 800 کەس ناویان بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *